Loading...
「ツール」は右上に移動しました。
29いいね 719回再生

سەرۆکى دەزگاى روانگە سەردانى خانەى نەوجەوانانى هەولێرى کرد

رێزدار ( ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، سەردانی خانەی نەوجەوانانی هەولێری کرد و لەگەل سەردانەکەی دیاری تایبەتی خۆی پێشکەش بە ئازیزانی خانە کرد کە پێکهاتبوو لە زۆرینەی پێداویستییەكانی خانەی نەوجەوانانی کچان و کوڕان .

دواتر بەرێزیان لە نزیكەوە دڵنیایی و پاڵپشتی بەردەوامی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ خانە و ئازیزانی ناو خانەکە.
لەچوارچێوەی دیارییەکاندا چەندین ئامێری کارەبایی و فێنککەرەوە و هەروەها تەواوی پێداویستییەکانی شوێنی حەوانەوەی ئازیزان نوێکرایەوە، هاوکات پێداویستییەکانی چێشتخانە و ڕاخەری تایبەت بە خانەکە دابینکرا.
مایەی ئاماژەپێكردنە منداڵان و ئازیزانی خانەش چەندین دیاری و یاری و جل و بەرگ و پێداویستی قوتابخانەیان بۆ فەراهەم كرا بەپێی تایبەتمەندی و تەمەنی ئازیزەکان.